شارپرێس:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، سەپاندنی سزاكانی بەتایبەت لەلایەن ئەمریكاوە كۆتایی دونیانیەو ڕێگایەك نیە چارەسەری نەبێت.
حه‌مید قه‌نبه‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئابوری ڕایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێنراون كۆتایی ڕێگاكه نین و ده‌توانرێت به‌هه‌مه‌چه‌شنكردنی ڕێڕه‌وو هاوبه‌ش و ئامرازه‌كان پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه".
حه‌مید قه‌نبه‌ری لەبارەی سزاكانی و ڕاگرتنی هەناردەكردنەوەكانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،" هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی سنوری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببڕێت و هه‌ر كۆمه‌ڵه كاڵایه‌ك له‌بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه نمایش بكرێت، په‌یامێكی ڕون و ئاشكرایه سه‌باره‌ت به ئیراده‌ی گه‌لی ئێران".
ڕاشیگه‌یاند،" ئابوری بێ نه‌وت ته‌نیا دروشم نییه به‌ڵكو ڕێگایه‌كه بۆ دوباره دروستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان و به‌رده‌وامیی له‌به‌رامبه‌ر فشاره‌كاندا".
جەختیش دەكاتەوە، دیپلۆماسی ئابوری ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و هه‌مو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ركی خزمه‌تكردنی هه‌نارده‌كاران و به‌دواداچون بۆ پرسه‌كانی بانكی و گومرگی و كاركردن بۆ هێنانه ناو بازاڕه جیهانییه‌كانه‌وه پێسپێردراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، ته‌ركیزی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی دیپلۆماسی دراوسێیه‌تییه و ده‌شڵێت،" ئێران له‌ڕێگه‌ی وشكانی و ده‌ریاوه دراوسێی 15 وڵاته و هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ نوێنه‌رایه‌تی بازاڕێك و به‌سته‌رێك ده‌كات له‌زنجیره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا".
