چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند

جیهان

14/11/2025‌ 1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی خۆی لە76 ساڵی ڕابردودا ڕاگەیاند، كە حەوت سەدەیە كانگای لەو شێوەیە نەدۆزراوەتەوە.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له‌مێژودا دۆزیه‌وه‌ به‌ یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی هەزار و 444 تۆن مەزندە دەکرێت، بە گوێرەی چاوگە فەرمییەکانی وڵاتەکە، كانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای لیاونینگ له‌ بەشی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین.

باسیان لەوەشکردوە، ئەو گەورەترین کانگای زێڕە کە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە لە دوای دامەزراندنی کۆماری گەل لە ساڵی 1949.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کانگاکە 2 ملیۆن و 586 هەزار تۆن کانزای تێدایە کە 0،56 گرامە لە هەر تۆنێکدا، بەمەش دەکاتە نزیکەی هەزار و 444 تۆن زێڕ.

هەروەها، لەلایەن هەزار تەکنیکار و کرێکارەوە بۆ ماوەی 15 مانگ کاری لەسەر کراوە.