شارپرێس:
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ئاشكرایكرد، عێراق و ئەمریکا لەسەر گرێبەستێکی 100 ملیۆن دۆلاری لەبواری سەربازی ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند،" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی سیستەمی پەیوەندییە سەربازییەکان بەعێراق بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار.
هاوكات، دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگریی ئەمریكا بڵاوکردەوە كە لەڕێككەوتنەكە خۆی لەدابینکردنی سیستەمی پەیوەندی و ڕادیۆی پێشکەوتوو بۆ عێراق دەبینێتەوە، لەوانە؛
-خاڵەکانی گەیشتن بە بێ وایەر
- ڕادیۆی گەورە
- وێستگەی ڕادیۆیی جێگیر
-سیستەمی دوبارەکردنەوەی ڕادیۆ
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەم گرێبەست و فرۆشتنە بەشێکە لەهەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی پەیوەندییەکانی سوپای عێراق.