شارپرێس:
هاوسەرۆكی گشتی دەمپارتی ڕایگەیاند، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوداوی زۆر هەستیار ڕودەدات و دەڵێت، جیهانێ:ی نوێ دروست دەبێت.
تونجه‌ر باقرخان هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌م پارتی ڕایگه‌یاند، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوداوی زۆر هه‌ستیار ڕوده‌دات، جیهانێكی نوێ دروستده‌بێت و ڕه‌نگه ئێستا 100 ساڵی ئاینده‌مان بنوسرێته‌وه‌و ده‌شڵێت،" پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و به‌ڕێكخستنێكی دروست سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنین."
تونجه‌ر باقرخان له‌لێدوانێكدا لەدوای كۆبونه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئه‌نجومه‌ن گشتییه‌كانی شاره‌كان ڕایگه‌یاند،" له‌پرۆسه‌ی ئاشتیدا ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی شاره‌وانییه‌كان و ده‌زانین هه‌ڤاڵانمان له‌م بابه‌ته‌دا به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئاشتی به‌مانای به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی چالاكی خۆجێی دێت، ئاشتی به‌مانای ئه‌وه‌دێت ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌رانبه‌ر هه‌مو شاره‌وانییه‌كان بجوڵێته‌وه، پێش هه‌مو شتێك داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ین نابێت ڕێگری و ئاسته‌نگ له‌پێش به‌ڕێوه‌به‌رییه خۆجییه‌كان دابنرێت، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رییه خۆجییه‌كانه پرۆسه‌كه بگه‌یه‌نن به‌كۆمه‌ڵگه‌و ببنه وه‌ڵامگۆی خواسته‌كانی گه‌ل".
وتیشی،" ئه‌گه‌ر له‌توركیا باسی پڕۆسه‌و دیموكراسی ده‌كرێت ده‌بێت قه‌یومه‌كان لاببرێن و ده‌بێت هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیمان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، كۆمه‌ڵگه چاوه‌ڕوانی ئازادیی زیندانییه‌كانه، ئه‌مه داواكارییه ڕێگه بۆ پرۆسه‌كه ده‌كاته‌وه، ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی كه قه‌یومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، جارێكی دیكه ده‌بێت ڕاده‌ستی هه‌ڵبژێردراوه‌كان بكرێنه‌وه".
تونجه‌ر باقرخان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوداوی زۆر هه‌ستیار ڕوده‌دات، جیهانێكی نوێ دروستده‌بێت، له‌سوریا، له‌ڕۆژئاوا، گه‌واهیده‌ری پێشهاتی مێژویین، ڕه‌نگه ئێستا 100 ساڵی ئاینده‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بنوسرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارێتی له‌به‌هاكانمان بكه‌ین و بتوانین خۆمان ڕێكبخه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببین به‌خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگ.
