شارپرێس:
بەرپرسێكی سوریا كە ئاشكرایكردوە، پاسەوانی نیشتمانی سەر بەحیکمەت ھجری، كەسایەتی ئایینی دەروزەكان، ئێوارەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئاسایشی گشتی لەدەوروبەری گوندەکانی ڕیمە حازم، مەجدەل، و وەلغا، و تەلی حەدید لەڕۆژئاوای شاری سویدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەک لەکارمەندانی ئاسایشی گشتی لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ پاسەوانی نیشتیمانی برینداربون، هەروەها کوژراو و بریندار لەڕیزەکانی ھێرشبەراندا ھەبوەو ئۆتۆمبێلێکیان لەناوبراوە.
جەختیشیكردوە كە دەیانەوێت ئاسایش بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوەو كارئاسانی بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی بكەن، بەڵام ھێرشە دوبارەکان ڕێگرن.
لایخۆیەوە سەرچاوەیەكی ناوخۆی لەسوەیدا بەئاژانسە ئەڵمانیەكەی ڕاگەیاندوە، ئۆتۆمبێلێک کە ھێزەکانی لایەنگری شێخ ھجری ھەڵگرتبو، هێرشێكی موشەکی كراوەتەسەرو كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە. ئەوەش گرژییەكانی زیاتر كردوە.