شارپرێس:
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران سزاكانی ئەمریكای بۆ سەر وڵاتەكەی ڕەتكردەوەو وتی، دەتوانرێت بەهەچەشەنكردنی دەروازەو وڵاتی جیاجیا چارەسەری بكەین، هەر ئەمڕۆ سوپای پاشداران دەستی بەسەر كەشتیگەلێكی نەوتهەڵگردا و گرت و لەنیشاندانی تواناكانی خۆشی‌دا بزوێنەرێكی داهێنەرانەی بۆ درۆنەكانی نمایش كرد.
حه‌مید قه‌نبه‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئابوری ڕایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێنراون كۆتایی ڕێگاكه نین و ده‌توانرێت به‌هه‌مه‌چه‌شنكردنی ڕێڕه‌وو هاوبه‌ش و ئامرازه‌كان پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه".
هاوكات، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردوەتەوە، سوپای پاسداران کەشتییەکیی نەوتهەڵگری لەنزیک کەناراوەکانی ئیمارات دەستی بەسەرداگرتوەو ئاراستەی بەرەو ئێران گۆڕیوە.
هەر لەم بارەوە، ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکای بڵاوی کردوەتەوە، هێزەکانی ئێران کەشتی تالارایان لەگەروی هورمز ڕاگرتوەو بەرەو ئێرانیان بردوە.
هەر بەگوێرەی سەرچاوە هەوڵە ناوخۆییەکانی ئێران، هێزی ئاسمانی سوپاسی پاسدارن، لەڕێگەی تاقیکردنەوەی بزوێنەرێکی نوێ دەیەوێت پەرە بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری (شاهید 161) بدات.کە لەپێشانگەی تایبەتی تاران نمایش کراوە.