شارپرێس:
ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئەمریکا لەزۆرێک لەو ڕوداوانەی لەوڵاتەکەیان ڕوو دەدەن تێوەگلاوە، بەتایبەت لەناڕه‌زاییه‌كانی ساڵی 2022.
به‌وته‌ی جیهانگیر دادگایەکی تاران داوای لەحکومەتی ئەمریکا کردوە بەهۆی پێشکەشکردنی پشتیوانیی مادیی‌و مەعنەوی خۆپیشاندانەکانی 2022، دەبێت زیاتر لە 22 ملیار دۆلارى وه‌كو قه‌ره‌بوو پێبدات.
له‌ساڵی 2022 لەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز بەدەست پۆلیسی ئەخلاقی تاران، ڕۆژی 16ی ئەیلولی هه‌مان ساڵ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان‌و زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى شاره‌كانى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی دەستیپێکردو خه‌ڵكێكى زۆرى سڤیلى ئه‌و وڵاته‌ش به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى بونه قوربانیى.