شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوار كارمه‌ندى كۆماندۆ ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كانى ئاسایش بونه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نه‌بون داواكارییه‌كانى ئاسایش جێبه‌جێبكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازگه‌یه‌ك به‌ته‌واوى داخراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى ئه‌منیى له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ وه‌ریگرتوه، گرژییه‌كه له‌نێوان چوار كارمه‌ندى كۆماندۆو كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌ى بانى مه‌قان له‌نزیك چه‌مچه‌ماڵ ڕویداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس جه‌ختیكرده‌وه، "بەهۆی ئەوەی لەبازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێک کە چوار كارمه‌ندى كۆماندۆى تێدابوەو ئامادەنەبون پێناسەکانيان نیشانی كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌كه بدەن، بەهۆیەوە گرژیی دروستبوە".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه باسیكرد، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه نییه، به‌ڵام كێشه‌ى گه‌وره بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان‌و لۆدێكى زۆریش له‌سه‌ر بازگه‌كه‌كه دروستبوه‌و ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو كاتژمێره هاتوچۆ له‌و بازگه‌یه‌وه ڕاگیراوه".