شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌شناسێكى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌دره‌نگانى ئه‌مشه‌وه‌وه بارانبارینى به‌لێزمه ده‌ستپێده‌كات، ده‌شڵێت، "لەسبەینێ دوشەممەوه تاوه‌کو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ئاسمان هەوراوی دەبێت‌و ناوبەناویش باران دەبارێت".
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی به‌شارپرێسى وت، "به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان، له‌دره‌نگانى ئه‌مشه‌وه‌وه لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات".
ده‌شڵێت، "لەسبەینێ دوشەممە تاوه‌کو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، لەناوچەکانمان بەگشتیی ئاسمان هەوراوی دەبێت‌و ناوبەناویش باراندەبارێت".
به‌وته‌ى پشتیوان پێنجوێنى، "بارانبارینی مامناوەند بۆ بەهێز، هەندێککاتیش بارانبارینی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ ڕودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکە، لەناوچەی جیاجیا تەرزە بارینیشمان دەبێت، لەزۆر ناوچە مەترسی ڕودانی لافاو هەیە، لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان‌و ناو ناحیەی حاجی ئۆمەران، بەفر دەبارێت".
هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "هۆشدارییم بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه، دورکەونەوە لەچەم‌و دۆڵەکان، دورکەونەوە لەو ڕێڕەوانەی ئاوی باراناوو لافاویان تێدا تێپەڕدەبێت، تا بۆیان دەکرێت خۆیان بەدوربگرن بۆ سەردانی چیا بەرزەکان‌و شوێنی بەرز هەندێکات هەورەبروسکەی بەهێز ڕودەدات".
وه‌كو ئاشكراشیكرد، نوێترین پێشبینی ڕێژەی بارانبارین لەئەمشەوه‌وه تاوه‌کو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
شاری هەولێر 60 بۆ 80 ملم
شاری سلێمانی 100 بۆ 120 ملم
شاری دهۆک 80 بۆ 90 ملم
شاری هەڵەبجە 90 بۆ 100 ملم
شاری کەرکوک 100 بۆ 125 ملم
قەزای کەلار 140 بۆ 175 ملم
قەزای پێنجوێن 90 بۆ 150 ملم
