شارپرێس:
مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی دوەمی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێویستە ئیسرائیل لەکەرتی غەزە بکشێتەوەو بزوتنەوەی حەماس‌و گروپە چەکدارییەکانی دیکە چەکەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتی فەڵەستینی بکەن، له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌ماس وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاماده‌ین چه‌ك دابنێین، به‌ڵام ده‌بێت ئیسرائیل كۆتایی بهداگیركارییهكانى بهێنێت".
خەلیل حەییە بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی حەماس لەغەززە ڕایگەیاند، "پرسی چەکدادان بەئامادەیی نێوەندگیرەکان لەقۆناغی سەرەتای گفتوگۆکاندایە، بزوتنەوەکەشمان ئامادەی ڕادەستکردنی چەکەو ئامادەین چەکەکانمان ڕادەستی ئەو دەوڵەتە بکەین کە لەداهاتودا بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەگرێتە دەست".
وتیشى، "ئێمه کاتێک هەنگاوی چەکدادان دەگرینەبەر کە ئیسرائیل واز لەداگیرکاریی لەکەرتی غەززەو فەڵەستین بهێنێت، چونکە چەکهڵەگرتنمان بۆ بەرەنگاربونەوەی داگیرکارییەو کۆتاییهاتنیشی بەهەمان پرسەوە گرێدراوە".
ئه‌وه‌شى وت، "پاراستنی سنورەکان‌و ئاگربەست لەلایەن هێزی ئاشتییپارێزە پەسەنددەکەین، هێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان وەک هێزێکی ئاشتیپارێز ئەرکەکانی چاودێریکردنی سنورەکان‌و سەرپەرشتیکردنی ئاگربەست لەغەززە بگرنە ئەستۆ، هەموو ئەوانەش کاتێک ڕودەدەن کە دەوڵەتی فەڵەستینی خاوەن سەروەریی دابمەزرێت".
ئه‌و قسانه‌ی حه‌ییه له‌كاتێكدایه، خه‌ریكه قۆناغی دوه‌می ئاشتیی غه‌زه ده‌ستپێبكات، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕیاری له‌سه‌رداوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌سته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌ی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
هه‌ینی ڕابردوش دوو به‌رپرسی ڕۆژئاوایی ئاشكرایانكردبوو، ده‌سته‌كه به‌ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ناسراوه كه 12 ڕێبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ڕۆژئاوا تێیدا ئه‌ندامن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی دهكاتو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئیداره‌ی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
پێشتریش مه‌حمود عه‌باس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین بەڕاویژکاری ئەڵمانیای ڕاگەیاندبوو، جێبەجێکردنی هەنگاوی داهاتوو، واتە کشانەوەی ئیسرائیل‌و چەکداماڵینی حەماس، ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستبەکاربونی لیژنەیەکی کارگێڕی فەڵەستینی لەغەززە، جگە لەبڵاوەپێکردنی پۆلیسی سەر بەدەسەڵاتی فەڵەستینی‌و جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی، کە ئەرکی پاراستنی ئاشتی‌و ئاسانکاریی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززەی لەسەرشان دەبێت.
مەحمود عەباس سەرەڕای سەرکۆنەکردنەوەی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023و داواکردنەوەی کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتەکەی حەماس لەغەززەدا، چارەسەری دوو دەوڵەتی دوپاتکردەوە، بۆئەوەی فەڵەستیینەکان لەپاڵ دەوڵەتی ئیسرائیل لەئاسایش‌و ئاشتیدا بژین.
