وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن کۆبووەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەڕمی تورکیا بڵاویکردەوە، بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە دەست کەوتووە، هاکان فیدان لەگەڵ فو‌ئاد حوسێن لە دۆحە کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، لە دیدارەکەدا، ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە ڕووی بازرگانی و وزە، قسەی لەبارەوە کرا.

بەپەلە