شارپرێس:
سەلاحەدین دەمیرتاش لەپەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و دیموکراتی دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ دەڵێت: ئەگەری بوونی ئاشتی بۆ هەموومانە ، دیموکراسی بۆ هەمووانە و دروستبوونی پێکەوەژیانی ئازاد و یەکسان بۆ هەموومان مومکینە.
لەپەیامەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاشدا هاتووە، ئەم پڕۆسەیە دابەشبوون و پارچە پارچە بوون نییە بەڵکو پڕۆسەیەکی مێژووییە کە یەکێتی شەڕەفمەندانەی هەموو ئەو گەلانە مسۆگەر دەکات کە لێک جیابوونەتەوە .
دەشڵێت، دەخوازێت هەموو ئەو بڕیارە پێشوەختانە بخرێتە لایەک کە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی دەدرێت و دەرفەت بۆ ئۆجەلان بڕەخسێنرێت کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەل و کۆمەڵگا قسە بکات، ئەو کاتە وەڵامەکانی ئەو توڕەیی و بێ متمانەیی هەموو ئەو کەسانەی ناو تورکیا ناهێڵێت بەرامبەر بە پڕۆسەی ئاشتی .