میسر لەگەڵ تورکیا فڕۆکەی جەنگی ڕکابەری F35 بەرهەم دەهێنن

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

میسر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە،  ڕۆڵی ئاسایی خۆی وەک کڕینی چەک تێدەپەڕێنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی مۆدێرن بکات. ئەمەش بە خێرای هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا لەسەر پڕۆژەی فڕۆکەی جەنگی "کان" دەردەکەوێت. 

ئەم پێشهاتە گۆڕانکارییەکی مێژووییە، لە کاتێکدا قاهیرە بۆ یەکەمجار دەچێتە ڕیزەکانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمدا، ئەمەش ڕێگە بە دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆ بە تەکنەلۆژیای سەربازی پێشکەوتوو دەدات، دوور لە سنوردارکردنی هاوردەکردنی ڕۆژئاوا و ڕوسیا.

هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە، بەشێکە لە ستراتیژییەکی فراوانتری میسر بۆ بەخۆجێییکردنی پیشەسازییە بەرگرییەکان و گۆڕینی وڵاتەکە بۆ ناوەندێکی ناوچەیی بۆ بەرهەمهێنانی سەربازی.

 فڕۆکەی "کان" خۆی پڕۆژەیەکی گەورەی تورکیایە کە بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ فڕۆکەکانی وەک F-35 و J-20 داڕێژراوە. شانازی بە ڕادارێکی  بەهێز و پەرەپێدراوی ناوخۆیی و سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو و چەند تایبەتمەندیی دیکە  دەکات، بەڵام ئەم پرۆژەیە هێشتا ئاستەنگی لەپێشە چونکە ئەمریکا ئامادە نییە هاوکاربێت، بۆیە تورکیا دەبێت چەند ساڵی دیکە خەریک بێت تا سەرکەوتنی پرۆژەکەی.

پێدەچێت ئەم هاوکارییە سەربەخۆیی زیاتر بە میسر بدات لە پەرەپێدانی فڕۆکە جەنگییەکانی لەداهاتوودا لەئەگەری سەرکەوتنی پرۆژەکەدا.
ئ.ح

بەپەلە