شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی
پرۆسەی خوێندن لە قەزای چەمچەماڵ دەدات، دیارترینیان نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەیە
کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە.
وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئالان
حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەردانی چەند ناوەندێکی خوێندنیان کرد لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیە کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان
بەرکەوتوە، پاشان لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد، بۆ وەرگرتنی
بڕیاری پێویست.
بەپێی
ڕاگەیەنراوەکە، لەکۆبونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:
1- ئەو تیمە ئەندازیارییەی
کە ناردبوویان بۆ ئامادەسازکردنی دەرخستەی ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی
زیانیان بەرکەوتووە، هەر لە کۆبوونەوە بریاریاندا کە ڕۆژی یەکشەممە بڕی پارەی پێویست
بنێرین بۆ سلێمانی بە گوێرەی دەرخستەی ئەندازیارەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە نۆژەنکردنەوە
دەستپێبکات ، کە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینکردووە .
2- بەڕێوەبەری گشتیی
پەروەردەئ سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ یان راسپارد تا رۆژی یەکشەممە لیستی
ئەو کەلو پەلانەی ئەو ناوەندانەی خوێندن ئامادەبکەن کە لافاو زیانی لێداون و توانای
بەکارهێنانیان نەماوە ، هەر لە کۆبوونەوە بڕیاریاندا بڕی پارەی پێویستی ئەو کەل وپەلانە
لە ڕۆژی یەکشەممەوە بخەینە بەردەست بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری
پەروەردەی چەمچەماڵ، کە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینکردووە.
3- لەگەڵ دکتۆرە یارا
بەرزنجی و تیمی ( کوردستان فاوندەیشن ) لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبوونەیان ئەنجامدا
و بڕیاریان داوە کە دوو قوتابخانە بەتەواوی نۆژەن بکەنەوە و پێداویسیتیەکانیان دابین
بکەنەوە.
4- ئەو قوتابیانەی کە
پەرتووکیان فەوتاوە لە قوتابخانە و لە ماڵیشەوە ، بە زووترین کات بەڕێوەبەری گشتیی
دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییان راسپارد لە هەفتەی داهاتوو کتێبی نوێ
بگەیەننە چەمچەماڵ و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدرێتەوە ئەو قوتابیانەی کتێبەکانیان
فەوتاوە.
5- وایت بۆرد و ژمارەیەک
پێداویستی دیکەی خوێندن لە هەفتەی داهاتووەوە دەنێرینە چەمچەماڵ.
6- بەڕێوەبەری پەروەردەی
چەمچەماڵ یان راسپارد کە لە ڕۆژی شەممەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن
ی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بکات ، ئەو قوتابخانانەی نۆژەن دەکرێنەوە دەوام ڕادەگیرێت
و ئەو قوتابخانانەی توانای دەوام کردنیان هەیە و ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی قوتابیان
نیە دەتوانن بە مشوورەت بڕیاری گونجاوی خۆیان بدەن.
7- تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرز دواخراوە بۆ مانگی یەک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی پەروەردەی سلێمانی هەماهەنگی بکەن بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەسەر دانانی میکانیزمەکان.
8- وێرای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ماندووبون لە پاراستنی گیانی
قوتابیان ، هەموو مامۆستایانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ سوپاس دەکرێن.
