شارپرێس:
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەتوندی هێرشدەکاتەسەر
شێوازی بەڕێوەچونی دانیشتنی متمانەدان بەکابینەكهى زهیدىو ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی
لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕویدا پیلانێکی داڕێژراو بوە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنە سیاسییەکان،
وتهبێژى هاوپهیمانێتیهكهش دهڵێت، "نورى مالیكى ههر خاوهن بڕیاره".
عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
لەلێدوانێکدا ئاشکرایکرد، ئەوەی لە 14ی ئایاردا لەکاتی متمانەدان بەوەزیرەکانى كابینهكهى
زهیدى ڕویدا، "بۆسەیەکی سیاسیی داڕێژراو" بوو.
فەتلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێککەوتنێکی پێشوەختە
هەبوە، بەڵام لەکۆتا ساتەکاندا شکێندراوەو دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی دەوڵەتی یاسا
بۆ کۆتایی لیستەکە دواخراوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی نائاساییە بۆ وەزارەتە سیادییەکان،
هاوپەیمانییەکە پەنای بۆ دادگای فیدراڵی بردوە بۆ تانەدانلە ئەنجامەکانی دەنگدانەکە".
وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە،
"هاوپەیمانییەکەمان هێشتا دەستبەرداری کاندیدەکانی (قاسم عەتاو عامر خوزاعی)
نەبوە، ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدهكهینهوه کە باس لەهەبونی دۆسیەی گەندەڵی یان ڤیتۆی
ئەمریکی لەسەر کاندیدەکانمان دەکەن، هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆ ڕێگریکردن لەوەرگرتنی
ئەو پۆستانە".
لەبەشێکی دیكهى قسەکانیدا، فەتلاوی وەڵامی ئەو
دەنگۆیانەی دایەوە کە باسلە کۆتاییهاتنی ڕۆڵی پاسەوانە کۆنەکان دەکەنو وتی،
"نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، هێشتا کاریگەریی بەهێزی بەسەر گۆڕەپانی
سیاسییەوە هەیەو وەک خاوەن بڕیارێک لای نەیارو دۆستەکان ڕێز لێگیراوە".
هاوكات ههیبه حهلبوسى سەرۆکی پەرلەمانیشى تۆمەتبارکرد
بەوەی، لەکاتی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکەدا، دەستوەردانی لەدەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانی
ڕاسپێردراودا کردوە.
