دەم پارتی سەرکۆنەی هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر بارەگای جەهەپه دەکات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دەم پارتی سەرکۆنەی چوونە ناوەوەی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بۆ ناو بارەگای سەرەکیی جەهەپە دەکات بۆ دورخستنەوەی بەرپرسانی لەکارلادراو.


دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەکاتێکدا تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە بەهێزکردنی پرەنسیپە یاساییە دیموکراتییەکان و بەرفراوانکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیە، پەیڕەوکردنی ئەم جۆرە سیاسەتانە زیان بە پرۆسەی دیموکراسی دەگەیەنێت. 

هەروەها دەم پارتی لەڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند،  چۆن لە ڕابردوودا دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێک بوون لە سیاسەتی دیموکراتیدا، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لە دژی دەوەستنەوە.

هاوکات دەم پارتی داوا لەدەوڵەت دەکات کۆتایی هەڵسوکەوتەکانیان بهێنن کە دەبنە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

دەشڵێت، پێویسته جەهەپە کێشەکانی ئێستا لە ڕێگەی دیالۆگ و سازانەوە چارەسەر بکات.