ئەمریکا کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران دیاریدەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەرکات ئێران گەروی هورمزی کردەوە، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە.


مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی راگەیاندوە،" ئەستەمە لەماوەی 72 کاتژمێردا پرسی بەرنامەی ئەتۆمی چارەسەر بکرێت و دەبێت دەستبەجێ گەروی هورمز بکرێتەوە، ئەوکات بەپێی ئەو بنەمایانەی رێکەوتنیان لەسەر کراوە دەست بە دانوستانی جددی دەکەین لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و پابەندبونی ئێران بە دەستنەکەوتنی چەکی ئەتۆمی ".

ئەم قسانەی مارکۆ رۆبیۆ دوای ئەوە دێت کە لەچەند کاتژمێری رابردودا بەشێک لە میدیا جیهانییەکان باسیان لەئەگەری گەیشتنی ئەمریکا و ئێران بە رێککەوتن کرد لە ئایندەیەکی نزیکدا.