گەندەڵی گەیشتە وەزارەتێكی دیكەی عێراق و بەرپرسێكی باڵا دەستگیركرا

عیراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تاوانەکانی گەندەڵی لەعێراق دەستگیركردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری گواستنەوەو ئەفسەرێکی ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.


میدیا فەرمییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دادگای تاوانەکانی گەندەڵی لەعێراق، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گەڕاندنەوەی فڕۆکەیەک، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو دوو بەرپرسە دەرکردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە کە فڕۆکەكەیان لەبەغداوە بەرەو ئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێکەوتبوو، بەڵام نەچوەتە جێگەو ناچار کراوە بگەڕێتەوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

سەرچاوەکان هۆکاری دەستگیرکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە کچی پەرلەمانتارێکی عێراقی لەگەشتەکە بەجێمابوو، بەوهۆیەوە پەرلەمانتارەکە دەستوەردانی لەلای بەرپرساندا کردوەو فڕۆکەکەیان بەهۆی کچەکەیەوە گەڕاندوەتەوە.