ئیمارات سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بەردەوامبونی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بڕیاریدا تا کاتێکی نادیار سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ ئێران رابگیرێت.


عەفرا حاملی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کە دەبنە مایەی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی، سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و تەواوی مامەڵە داراییەکان لەگەڵ ئێران تا کاتێکی نادیار راگیراون ".

ئەوەشیخستەڕوو،  "ئیمارات هەمیشە پابەندە بە پرەنسیپەکانی دیالۆگ، هاوکاری و یەکگرتویی هەرێمی وەک هۆکاری سەرەکی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا ".