شارپرێس:
تەنها پێنج رۆژ دوای دەستبەکاربونی،
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کەیتی زاکاریا وتەبێژی کۆشکی سپی لە پۆستەکەی دورخستەوە.
رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کەیتی
زاکاریا وتەبێژی کۆشکی سپی دورخراوەتەوەو لەئێستادا لەپۆستەکەی نەماوە.
پێشتر، دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کە داوای لە
کەیتی زاکاریا کردوە پێداچونەوە بە بڕیاری وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی بکات و ئەو
کەسەی بۆ ئەو پۆستە بە نەگونجاو ناوبردوە.
ترەمپ باسی لەوەشکرد،" بە ڕاستگۆییەوە پێم وت، ئەگەر لە
جێگەی تۆ بومایە، پێداچونەوەم بە بڕیارەکەمدا دەکرد، بیرم لێ دەکردەوە، بەڵام خۆشت
ئازادی چ بڕیارێک دەدەیت ".