شەڕێکی گەورە یەخەی ئەردۆغانی گرتوە

03/07/2024

شنۆ هیرانی

سەبارەت بەپرسی ئاساییبونەوەی پەیوەندیەکانی سوریاو تورکیا بەپێی ڕاپۆرتیکی دوێنێی پێگەی یەنی شەفەق هاتووە، دوای ئەوەی بەشار ئەسەد ڕایگەیاندوە کە ئەوان دەتوانن پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە، لایەنی تورکیا لێدوانەکانی بەهەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی هەردولا لەقەڵەدا.

بەشار ئەسەد لەلێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چاوی بەنوێنەری تایبەتی ڕوسیا لەسوریا ئالکسەندر لاڤالاتۆڤ کەوتوەو دوای ئەمە ڕایگەیاندوە کە ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ تورکیا، دوای ئەم لێدوانە ئەردۆغان ووتی، ئێمە لەگەڵ سوریا لەڕابردوودا چۆن هاوکارو هەم ئاهەنگ بوین، لەداهاتوشدا لەسەر هەمان بنه‌ما هەنگاو دەنێن، هیچ هۆکارێک نییە بۆ پچڕاندنی پەیوەندیەکانمان. هیچ ئامانجێکیشمان بۆ دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی سوریادانیە.

دانوستانی ئەدەنە دوبارە دێتەوە ڕۆژەڤ، بەپێی سەرچاوە هەواڵیە سەربازیەکان.. لەچوارچێوەی هاوهانگاەکانی ئاساییبونەوەی پەیوەندیەکانی تورکیاو سوریا، TSK واتا هێزە چەکداریەکانی تورکیا لەناوچەکانی تیرۆر زیاتر مەودای ونە پێشەوەی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ سوریا فراونتر دەکات. چاوەڕێدەکرێت لەبابەتی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر هەنگاوی تازە هەڵنێن، بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان، لەدانوستانەکاندا  ئیدارەی سوریا تەواوی کارو چاڵاکیەکانی پەکەکە ڕابگرێت، تەوای بەندەکانی رێکەوتنەکەی (ئەدەنە 1998) سەرلەنوێ کاریان پێبکرێتەوە.. ئەویش ئەوەیە ئیدارەی شام ڕێگری تەواو لەپەکەکە بکات بە مەبەستی چالاکی سیاسی و سەربازی بەکاربهێنی لەدژی تورکیا.

کردنەوەی دەروازەی ئەبوزێد لە 26ی حوزەیران کە دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاو هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دەستپێکردنەوەی دیلۆگ لەگەڵ رژێمی ئەسەد، دیسانەوە گروپە چەکدارەکانی  ئۆپزسیۆنی سوریایی نائارام کرد. ڕوداوەکانی دوێنی گەیشتنە ئاستێکی مەترسیدار. تورکیا هێزێکی زۆری بۆ ناوچەکە ڕەوانەکردوەو هەموو دەروازە سنوریەکانی ناوچەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی چڵی زەیتون‌و قەڵغانی فوڕاتی داخستون.

شایەنی باسە 3.5 ملیۆن ئاوارەی سوری لەتورکیا بونیان هەیە. ئەمە بۆ وڵاتێکی وەکو تورکیا وەک بۆمبێکی تەوقیت کراوە، حکومەتی تورکیا ئەگەر بەخێرانی دۆخەکە نەخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە ئەوا تەقینەوێکی ترسناک ڕوودەداتو وێنە ڤیدۆیەکانی سۆسیال میدیا ئەم مەترسیە گەورەیە بۆتورکیا نیشاندەدەن.

لەسوریا تورکیا سەپۆتی ژمارەێک گروپی چەکداریی دەکات کە پەسەندی ناکەن تورکیا دەستبخاتەوە دەستی ئەسەد، چونکە ئەمە دەبێتە هۆکاری کۆتایهێنان بەئەوان، بۆ کوردیش فرسەتێکی مێژووی دێتە پێشەوە..  تورکیا کە تائێستا دیوارێکی ئەمنی بووە بۆ ئەوان، ئەم گروپە چەکدارەنە خۆیان لەسنورەکانی پارێزگای ئیدلیبن و خێزانەکانیان لەناوەوەی تورکیان و ژمارەیان بە ملیۆنانە. کەواتە یاخی بوونی ئەم گروپە چەکدارانە بۆ تورکیا بەواتایی هەڵگیرسانی ئاگرێکی نەکوژاوەی ناوخۆیی تورکیایە، دەتوانن هەموو کوچەو کۆڵانەکانی ئەو شوێنانەی لێ نیشتەجێن ئاگربدەن لەوحاڵەتەی کە هەست بکەن تورکیا لەگەڵ ئەسەد رێکدەکەوێ بۆ ته‌سلیمکردنەوەیان بەئەسەد. ئەوکاتە دەبنە مەترسێکی زۆر جددی و ترسناک کە تورکیا نەتوانێ ئیداری دۆخەکە بدات.

ڕۆژنامەنوسێکی تورک بەناوی فەهیم تاشکین، لەوتارێکیدا نوسیبووی:"ئەگەر لە وڵاتێکی دراوسێ پشتگیریی یاخیبوان‌و گروپە چەکدارەکان بکەیت، دەوران دەگەڕێت‌و ئەوچەکانە لەدژی خۆت هەڵدەگەڕێنەوە."، بەکورتی ئەم دۆخەی تورکیا ئەم چەمکە لەخۆدەگرێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی