دوێنێ لەبەیانییەکەیدا سودانی ئەم وتارەی تۆمارکرد، بەڵام بڵاوینەکردەوە هەتا کاتژمێر شەشی ئێوارە کە سەردانی ماڵی فایەق زەیدانی کرد. زەیدان ئێستا بەهێزترین کەسایەتی دەوڵەتیی عێراقییە. وتارەکەی سودانیی پرە لەقسەی هەلەقو مەلەق، هەروەها دەستکەوتو کارەکانی دەبژێرێت، بەڵام لەکۆتاییدا بەخەمزەوە هەندێی شت دەڵێت تەنها لای ئەوانە ڕونە کە دەزانن لەپشت دەرگاکانەوە چی دەگوزەرێت.
سودانی لەوتارەکەیدا وتی بزانن چیم کردوە، ئامادەم بۆ هەر شتێک ئێوە دەیڵێن، دادگا هەر بڕیارێک بدات ملکەچم.
لەعێراقدا لە پاش مالیکییەوە نیزام جودابوەتەوە لەحکومەتو دەوڵەت، نیزام خەڵکانێکن کە لەپشتەوە خەڵکانی خۆیان دەنێرن بۆ حکومەت، حکومەتیش دەبێت گوێ لەمست بێت. هەرێم لەئەوەڵەوە وەهابوە.
ئێستا ڕێتمەکە وەهایە، هەرکەسێک دەهێنرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی کۆمەڵێک کاری زۆری خراپی لەسایەدا دەکرێتو پاشان ڕسوا دەکرێت، هەرچەندە مەسلەکیش بێت وەک کازمییو سودانیو عەبادیش.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی