کوردستان: ئاکامی دیموکراسی تەوافقی وادەی هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە.

17/09/2024

مامەند ڕۆژە

پرسیار ئەمەیە: ململانێکان لەنێوان ناوچەی زەرد و سەوزدا یەکلادەبنەوە یاخود لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا؟ تکایە لە وەڵامی ئەمە بکۆڵنەوە. 
زاکۆن و نهێنییەکی پەڕگاڵی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە: هەتاوەکوو کێشەکان لەنێوان ناوچەی زەرد و سەوزدا بخولێتەوە، بەختی ئۆئۆزیسیۆن بۆ گۆڕینی دەسەڵات زۆر لاواز دەبێت. کلیلەکەش ئەمەیە: هەتاکوو نەزمی دێگەڵە - سماقۆلی نەگۆڕدرێ، ئۆپۆزیسیۆن ناتوانێ دەسەڵات بگۆڕێت. 
چەند کێبڕکێیەکان هەڵدەکشێن، ئەوەندەش ئیسلامی سیاسی هەڵدەکشێت. سەرکردە و لایەنەکان لە قۆستنەوەی سرووت و دابە دینییەکاندا لە پێشبڕکێدان. هەموان هەوڵدەدەن دین بۆ دەسکەوتی سیاسی بقۆزنەوە. پۆپۆلیزم گەیشتۆته ئەوپەڕی خۆی.
تاکتیکی یەکێتی ئەوەیە ململانێکان بگوێزێتەوە بۆ هەولێر. بۆیە ئەم تاکتیکە لە دروشمی "هەولێر وەردەگرینەوە"دا پێناسەدەکات. پارتیش دەیەوێ وەکوو هەمیشە هێز لە سلێمانی ئەتۆمیزە بکات. سیاسەتی پارچە-پارچەکردنی هێز لە سلێمانی سوودی زۆری بۆ پ.د.ک هەبووە. 
کلیلی گۆڕانکاریش ئەم زاکۆنەیە: هەتاکوو نەزمی دێگەڵە - سماقۆلی نەگۆڕدرێ، دەسەڵاتی زۆنەکان ناگۆڕدرێت. ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بیەوێ دەسەڵات بگۆڕێ، دەبێ ململانێ لە نێوان هەردوو زۆنەوە بگوێزێتەوە بۆ ململانێی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن.
گرژییەکانی ئەم دوو رۆژە لە راپەڕین، گەرمیان و سلێمانی دەریدەخەن کە کێشەکان دیسان لە سلێمانی دەتەقنەوە. ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە: 1. هێز لە سلێمانی پارچەدەبێت 2. ململانێ لەنێوان هەردوو زۆنەکەدا قەتیس دەمێنێتەوە. 
لەکاتێکدا کێشەکان لە رژێمی سیاسی ماڵباتی و تەوریسی سیاسیدا گلیان خواردووەتەوە، تاقە چارەسەر هەڵوەشاندنەوەی نەزمی سیاسی دێگەڵە - سماقۆلییە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی