بانگەشەی هەڵبژاردنی دەسەڵات و سیستەمی سیاسی ستەمکار و موچەبڕ و بێ خزمەتگوزاری و سەرکوت و ...دەستیپێکرد
بەشداری تۆی (دەنگدەر )لەم پرۆسە فاشیلە گاڵتەجاڕە واتە تۆ ڕازیت بەو دۆخە خراپە وخۆت خۆڵ دەکەیت بەسەر خۆتدا
بەشداری تۆی(کاندیديش) بەهەر پاساوێک یان تێنەگەشتنە لە دۆخی سیاسی و گێلی فکریە یان هەوڵدانتە بۆ بەدەستهێنانی پارەو پۆست
لێگەڕێن وبایکۆتی تەواوی پرۆسەی سیاسی بکەن نەک هەر هەڵبژاردن لەبەرئەوەی لەئێستادا هەڵبژاردن هیچ نابێت جگە لە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو هەموو ناعەدالەتی و زوڵمەی کەهەیە
لێگەڕێن و با دەسەڵات بەناشەرعی و بەتەزویر هەموو کورسیەکان بەرێت نەک بەناوی ئۆپۆزسیۆن و ئەوەی گوایە هەلبژاردن رێگای گۆڕانکارییە بێین ڕووی دەسەڵات سپی بکەینەوە
لێگەڕێن با ڕۆژی دەنگدان لانیکەم ڕۆژی نمایشی دابڕانی نێوان دەسەڵات و خەڵکی کوردستان بێت و بنکەکانی دەنگدان وەک چۆڵەوانی پیشانی دونیا و ناوخۆ بدەین
بژاردەی بایکۆت لەئێستادا ناچارییە نەک بێدەربەستی و دژایەتی هەڵبژاردن، بەپێچەوانەوە ئەگەر هەڵبژاردن بەها و سەنگێکی هەبێت ئەوا لەڕێی بایکۆتەوە مانای هەیە نەک پرۆسەیەک کە بە تەزویر دەستپێدەکات و بە تەزویر کۆتای دێت
بالمناسبە ئەرێ هەلبژاردنی پێشوو چی بەسەرهات؟
ئەم دەسەڵاتە هێند خوارە بەکەڵکی ڕووخانیش !!!!!نایەت چجای چاکسازی..
بایکۆتی نەک هەلبژاردن تەنانەت سێبەری دارەکانیشیان بکەن
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی