ئەمریکا:
ئەولەویەت دەدات بە: ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش + کەمترین
تێوەگلان.
نایەوێت: پێکدادان لەگەڵ دیمەشق و شەڕێکی بەرفراوانی
تورکی -کوردی بێتە ئارا.
بۆیە ڕێگە بە "دانبەخۆداگرتن" لەبری "یەکلاییکردنەوە"
دەدات،
گواستنەوەی دیلەکانی داعش بۆ عێراق ئاماژەیەکی مەترسیدارە
بۆ کەمبوونەوەی پابەندبوون.
واشنتۆن قەیرانەکە بەڕێوە دەبات
نەک چارەسەری بکات.
تورکیا:
ئامانجی نەگۆڕی کۆتایهێنانە بە هەر قەوارەیەکی چەکداری
کوردیی لە نزیک سنوورەکانی:
بە خۆشحاڵییەوە لە پاشەکشەی هەسەدە و گەڕانەوەی جوزئی دیمەشق
دەڕوانێت
(کە قەوارەی سەربەخۆی کوردی) لاواز دەکات، بەڵام متمانەی
بە دیمەشق نییە و ئاژاوەی کۆنترۆڵکراوی پێ باشترە لە قەوارەیەکی سەقامگیری کوردی.
تورکیا تێکدەرێکی ژیرە
نەک یاریزانێکی یەکلاکەرەوە.
ئێران:
ڕێڕەوێکی وشکانی پارێزراو و دەوڵەتێکی ناوەندیی لاوازی دۆستی
دەوێت،
و بوونی ئەمریکا و هەر ئیدارەیەکی خۆسەری لە دەرەوەی کۆنترۆڵی
دیمەشق ڕەتدەکاتەوە.
پشتگیری لە گەڕانەوەی
دەوڵەتی ناوەندی دەکات،
بەڵام بە مەرجەکانی خۆی.
ڕووسیا:
دەیەوێت سەرکەوتنێکی سیاسی نەک سەربازی بچەسپێنێت،
دیمەشق لەسەر ئاستی ناوچەیی بسازێنێتەوە و هەڵوێستی بەئاراستەی
تەسویەو یەکخستنی شکڵیی هەسەدە دەڕوات،
بەڵام سەرقاڵی بابەتی دیکەیە،
بۆیە نفوزی لەپێشتر کەمترە لە دۆخەکەدا.
ئیسرائیل (یاریزانێکی بێدەنگ):
چاودێری باشوور و بوونی ئێران دەکات،
و ئاژاوەی تەواو
و دەوڵەتێکی زۆر بەهێزی
سوری ناوێت.
هەر ناسەقامگیرییەکی گەورە
وا یلێدەکات دەستوەردان بکات.
کورد لە ڕۆژئاوا:
پەیەدە لەم نێوەندەدا بۆ هەر هاوکارو پشتیوانێک بگەڕێت،
دەبێت سەرەتا ئەوەی لەگەڵدا یەکلابکاتەوە،
کە چی پێیە بۆ کورد و
کەی وەزنی ئەوەی زانی
ئەوجا دەبێت بەقەدەر ئەوە
لە گەنم و جۆی سیاسی و ستراتیژیی کوردیی بداتێ و لێرەوە
هاوپەیمانی ستراتیژی بینا دەکرێت
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی