دوای
بڵاوبەنەوەی دۆکۆمێنتە ئابڕو بەرەکانی دورگەی شەیتان ، ئێپستین ( Epstein ) تەنها وەک سێبەرێکی ڕەزا
گران شوێن هاوبەشەکانی ناکەوێت ، بەڵکو بە هەمو هێزیەوە ، مۆرێکی تۆخی شەرمەزاری ،
لە ناوچەوانی ما سۆنیەت و کۆی گشتی سیستەمی جیهانی قایم دەکات ، سیستەمێک فۆکۆ بە
کۆتایی مێژو ناونیشانی بەبەرداکرد ، بەڵام پێدەچێ کۆتایەکی زۆر تراژیدی و ئابڕو
بەرانە بێت ، ئەوەتا هەموو جڕو جانەوەرەکان بێرەدا تێپەڕین ، شازادەکان، پاشاکان،
سەرۆکەکان، ملیاردێرەکان، سیاسی و بازرگان و زاناو داناکان ، تەنانەت زۆربەی
ئایکۆنەکانی ئەم سەردەمە . لەژێر خۆری ئەم دورگەیە ماسکەکانیان فڕێداو ، لەگەڵ
مانگی شەوە تاریکە ئەنگوستە چاوەکانی دڕندەیدا ، چونەوە قۆزاخەی دۆخە شەیتانیەکەی
هۆبز ، لغاویان لە سەر هەڵگیراو ، بونەوە گورگە برسیەکەی پارەو دەسەڵات و شەهوەت ،
جارێکی تر ، بەڵام لە فۆڕمێکی نا ئەخلاقی باڵادا ، هاوپەیمانی نێوان پارەو کورسی و
جەستەی چەند کیژۆڵەیەکیان ، وەک تایتڵی ئەم سەدەیە ڕاگەیاند .
پێم وانیە هیچ سکانداڵێکی ئابڕوبەرانە لەم
سەدەیەدا ، ئەوەندەی دورگەی شەیتانەکانی ئێپستین ، ئابڕوبەرانە بێت ، چونکە ئەمە
حیکایەتی سەرمایەدارێکی نەخۆش ، یان لادەرو بێ ئەخلاقێک نیە ، بەڵکو ئەمە دیوە
سروشتیە دزێو ناشیرنەکەی دەستەبژيرێکە ، دەستیان بەسەر جیهاندا گرتوە ، بەناوی
حکومەتی جیهانی ، دەستەبژێرێک هيشتا بانگەشە دەکات ، گوایە وانەی ئەخلاق و دادپەروەری و مافی مرۆڤ ،
بە دونیادا بڵاو دەکاتەوە ، سێ ملیۆن لاپەڕە !! بەڕاست ئەوە تۆمار و بەڵگەنامەی
تاوانێک نیە بە تەنیا ، بەڵکو ئەرشیفی بەڵگەی تاوانی سەدەیەکە ، یان خەجاڵەتی کۆی
گەردونە ، بە سەرجەم مانگ و ئەستێرەکانیەوە ، لێرەوە کاتێک ئەم دەستەبژێرە ، وەک
دەوڵەتی قوڵی گەردونی ، دەچنە نێو سەوداو مامەڵەی کڕینی جەستەی گیژۆڵەیەکی
هەرزەکاری کەم ئەندام ، لە تاریکیداو سەرجەم دامو دەزگاکانی هەواڵگیری و یاسایی ،
لە پێناو شاردنەوەی تاوانەکەیان لەکاردەخەن ، ئیتر ماناکانی مرۆڤ بون ، دەکەوێتە
ژێر پرسیارێکی وجودی و ئەخلاقیەوە ، تێدەگەی ئەو دورگە شەیتانیەی دەستەبژێری جڕو
جانەوەرەکانی جیهان ، شەوانیان تێدا بەسەردەبرد ، لە پێناو هێڵکاری بۆ ئایندە ،
یان دیاریکردنی قەدەرێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی نەبوە ، بەڵکو تەنها واڵاکردنی ڕوە
ڕاستەقینەکەی ئەو دەعبایانە بوە ، لە بەردەم چەند هەرزەکارێکی کەم ئەندام و
کۆمەڵێک لەشفرۆشی بەد ڕەوشتدا ، بۆیە کاتێک سەری مەنهۆڵی زێرابەکەی ئیپستین
هەڵدرایەوە ، تێگەیشتین بەدبەختی تەنیا ئەوەنیە فەرامۆشکراوێکی هەژارو بێ نوای
تۆمار نەکراوبی ، لە سەر کۆتایی شەقامێکی مێژوی نیو لیبڕالیزمدا ، بەڵکو بەدبەختی
و ڕەزیلەت لەوە زیاتر ئەوەیە ، لەدڵی سیستەمێکدا شوێن پيت هەبێت ئەم دەستەبژێرە
سەرسەریە بەڕێوەی بەرن .
لە کاتێکدا بەتەنها ، لە وڵاتێکی وەکو سوید ،
نزیکەی 250 هەزار دورگە هەیە ، بیهێنە بەر چاوی خۆت ، دەبێ چەند دورگەو پەناو
پەسیوی تری، هاوشێوەی دورگەکەی ئێپستین ،
بوبێتە بازاڕی کڕین و فرۆشتن و خوێن مژینی هەرزەو کەم ئەندامان ، یان دیاردەی
نامۆی نا ئەخلاقی و نامرۆیی ، لەسەر ئەم هەسارەی ئێمە ، لەکاتێکدا خواستی ئەم
دەستەبژێرە ماسۆنیە ، بۆ پارەو خوێن و سێکس و دەسەڵات بێدوایەکی و نەبڕاوەیە ،
بەڕاست ئەمە ژانی کۆتایی مێژوە یان سەرەتایی کۆتایی ماسۆنیەت و سەرلەنوێ لە دایک
بونەوەیەکی نوێیە ؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی