پڕوپاگەندەو کاریگەریەکانی لەکاتی جەنگدا لێدوانەکانی تره‌مپ بەنمونە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

فارس نەورۆڵی

بەرپاکردنی جەنگ تەنها پەلاماردان و کوشتوکوشتار نیەو تەنها چەکەکان ڕۆڵ نابینن، بەڵکو ئابوریی‌و سیاسەت‌و میدیا ڕاستەوخۆ بەشدارن لەشەڕەکاندا بۆ تێکشکاندنی بەرامبەر، لایەنە شەڕکەرەکان هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆشکاندنی دوژمنەکانیان‌و یەکێک لەو هۆکارە گرنگ‌و کاریگەرانە ڕۆڵ‌و کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاراستەی شەڕ هەیە پڕوپاگەندە یان شەڕی دەروونییە، جەنگی دەرونی ئەگەر ئەوەندەی چەکەکان کاریگەریی نەبێت ئەوا کەمترنییە، چونکە شەڕەکان چەندە لەمەیدان‌و ڕووبەڕوبونەوەدا کاریگەرییان هەیە هێندەش لەناو ڕۆح‌و دڵ‌و دەرونی مرۆڤەکاندا کاریگەری دروستدەکەن، بۆیە لەکاتی شەڕەکاندا هەمیشە جەنگی دەروونی ڕۆڵی کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی سیاسیی‌و سەربازیی‌و بەڕێوەبردنی شەڕ.

 یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی جەنگی دەروونی ئەوەیە کە مرۆڤ  یان کۆمەڵگەو سەربازەکانی مەیدانی شەڕ لە نێوان هەست و بیر کردنەوە و بڕیاردا دەکەونە دۆخی دژ بەیەکی ،جەنگی دەروونی ئامرازێکی گرنگ و کاریگەرە لە هەڵسوکەوتو مناوەرەی سیاسی سەرکردەکاندا.

لە جەنگی ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێراندا  جوڵەو ڕەفتارەکانی سەرۆکی ئەمریکا (سەرۆک ترامپ) دەکرێت وەک نموونە بۆ جەنگی پڕوپاگەندەو دەروونی وەرگرین کە جیهان و دووژمن و نەیارەکانی تووشی دڵە ڕاوکێ کردوە  ترامپ ڕۆژێک ڕەق قسەدەکات و وەک کۆمیدی خۆی نیشان دەدات ڕۆژێک دەڵێ ئێران دەڕوخێنم ڕۆژێک دەڵێ شەڕ ڕادەگرم و بەرنامەی ڕوخاندنی ئێرانم نیە  دەیان لێداونی دیکەی جیاجیا و دژ بەیەک  لەسەر ئێران و ڕوسیا و چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەداتە ناو فەزای گشتی ئیتر لەتەک هەر لێدوانێکی ترامپدا تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و میدیا بەگشتی دادەپۆشێ بێ ئەوەی خوێندنەوەیەکی واقیعی بۆ بکەین پێمانوایە ترامپ ڕاڕایە !نازانن بەپێچەوانەوە ترامپ شارەزاییەکی تەواوی لەبەکارهێنانی میدیا بۆ ئامانجەکانی خۆی هەیەو ئەوەندە کاریگەری دروست کردوە بەلێدوانێکی ترامپ نرخی نەوت و زێڕو زیو دۆلار  بە بەردەوامی گۆڕانکاری بەسەر دادێت. بۆیە ئەم لێدوانان و ڕەفتارانەی ئێستای ترامپ لەسەر ڕوداوەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی شەڕی ئەمریکا - ئیسرائیل لەتەک ئێراندا دەچێتە خانەی شەڕی دەرونی و پڕوپاگەندە، ئەگینا لە ئەمریکاو لەئیسرائیل دەوڵەتی قووڵ بڕیاریان داوە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکوێدا  کۆتای دێت.

بۆیە ئەو جوڵەو ڕەفتارو لێدوانانەی ترامپ، ئێمە لەبری ئەوەی بڵێین ڕاڕایەو نازانێ چی دەکات بەهەند وەری بگرین وەک شەڕی دەوورنی و پڕوپاگەندەی جەنگ لێی تێبگەین .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە