ئۆدیسیۆس ، لە لەعنەتی جەنگەوە بۆ گەڕان بەدوای نیشتیمان !

1 کاتژمێر پێش ئێستا

محمد خۆشناو

جەنگ کارەساتێکی گەورەیە ، هەندێک کەس ناویان ناوە دۆڕان ، هەندێک کەسی تر ناویان لێناوە سەرکەوتن . سارتەر بیرمەندان پێشبینی ئەوەیانکردووە ، کە یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دبنە مایەی هەڵگیرسانی جەنگ و گرژی نێوان وڵاتان ، بریتیە لەو کێبڕکێیەی کە لەنێوان هێزی باڵاوزاڵ و ، نێوان ئەوەی هەڵدەکشێت و ئاواتەخوازە ، هۆمیرۆسی شاعێری مەزنی یۆنان «2700» ساڵ لەمەوبەر دوو داستانی مەزنی نووسی بەناوی « ئیلیازە » و « ئۆدیسە » لە ئیلیازەدا باسی جەنگی تڕوادە « ترۆی » دەکات ، کە کراوەتە فیلم کە دەرهێنەری ئەڵمانی ( ولفگانگ بیترسن ) دەریهێناو و ، ئەستێرەت جیهانی « براد بێت » ڕۆلی « ئەخیل »ی پاڵەوانی جەنگاوەرە ئەفسانەییەکەی گێڕا ، لە تڕوادەدا فاشیزمی ئەسپارتە کە هێزی سەربازی زاڵ بوون ، ترسیان لە هەڵکشانی ئەسینای پڕ تموح و چەکدار بە حیکمە و فەلسەفە و کلتوور هەبوو و ، «10» ساڵ خەریکی شەڕ بوون لە گەڵ ئەسینا و شاری تروادە ، بەڵام هیچیان پێنەکرا و ، دواجار بەهۆی فێڵی بەدیاری ناردنی ئەسپێکی گەورەی لەدار دروستکراو کە ناوی پڕ سەرباز بوو.

توانیان بەهۆی ئەوەی کە تڕوادیەکان لە خۆشی کۆتایی هاتنی جەنگ و سەرکەوتن دەستیان بە خواردەنەوەی مەیکرد و سەرخۆش و بێئاگا بوون و ، بەمە سەربازەکانی ناو ئەسپەکە هاتنە دەروەوە و دەرگای قەڵای تروادەیان کردەوە و ئەسپارتەکان هاتنە ناوی و ئەسینا-یان تەفروتونا کرد ، جا ئەو کەسەی کە خاوەن ئەو فێڵە گەورەیە لە جیهانی جەنگدا « ئۆدیسیۆس »ی پادشای « ئیثاکا »ئەسپارتی بوو کە بیرۆکەی ئەسپە دارەکەی دانابوو ، ئۆدیسیۆس کە تڕوادە دەڕوخێنن ، دە ساڵ لە نیشتیمانەکەی دادەبڕێت و تووشی دەیان دڕندە و پاڵەوانی ئەفسانەیی و ئیغرای پەری جوان و شوخ و شەنگ و پیلانگێڕی دەبێت و خۆی ڕادەگرێت و هەر خەون بە گەڕانەوەی نیشتیمان دەبینێت ، لە نیشتیمانەکەشی دەیان کەس دێنە داخوازی ژنەکەی شوایان پێناکات و هەر لەچاوەڕوانی پادشا ئۆدیسۆس-ی مێردی دادەبێت…

ئا لەوکاتەی ئێستا کە ناوچەکە و هەندێک شوێنی جیهان لەناو شەڕ و جەنگ و برسێتی و نەبوونی بۆتەوە ، دەرهێنەری عەبقەری بەریتانی « کریستۆفەر نولان » فیلمی « ئۆدیسۆس »ی دەرهێنا کە ئێستا مشتومڕ و هەرایەکی گەورەی لە وڵاتانی خۆرئاوا ناوەتەوە ، نولان خاوەن فیلمی « ئۆپینهایمەر » خاوەن بۆمبی ئەتۆمی و چەندان فیلمی ترە ، لەڕاستیدا فیلمی ئۆدیسۆس لە ڕێگای کوڕەکەمەوە بینیم کە تەرجەمەی ئینگلیزیەکەی بۆ دەکردم و ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان ڕاپۆرت و ووتارم لەسەر خوێندۆتەوە.

لەو فیلمەدا ئۆدیسۆس-ی براوەی جەنگ دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە جەنگی تڕوادەی ئەفسانەیی ، هەست بە تامی سەرکەوتن ناکات ، هەمیشە دەنگی قوربانیەکان ڕاوەدوی دەنێت ، دەنگی ژن و پیر ، یان دەنگی ئەو جەنگاوەرە ئازایانەی کە لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتن ، ئۆدیسۆس کە کەسێکی زۆر زیرەک بوو ، لەو فیلمەدا چەند پەیامێک پێشکەش دەکات کە دیارترینیان ئەوەیە : جەنگ لەعنەتێکە بەدوای خاوەنەکەیەوەیە و کەس لە کایگەریەکەی دەربازی نابێت ، هەتا ئەوەی سەرکەوتووشە ، تارامایی جەنگ بەدوای پاڵەوانەکەیە ، لەو فیلمەدا ئۆدیسۆس لەژێر قوڕسایی گوناهەکانیدا دەژیت ، بەهۆی ئەو ڕۆلەی لە داهێنانی ئەسپەکەی تڕوادە گێڕای ، کە بووە هۆی ماڵوێرانیەکی خوێناوی بۆ شاری تڕوادە و ، ئەمە وادەبینرێت کە ئەوەی ڕوویدا پێشێلی هەموو ئەخلاقە پیرۆزەکانە ، هەر لەو فیلمە ئەوە دەبینرێت کە چۆن تووندوتیژی و غرور و لووتبەرزی و روحی تۆڵەسەندنەوە دەبنە مایەی کەوتنی وڵاتان و شارستانی ، ئۆدیسۆس لەو گەشتە دە ساڵەیدا وێڕای پێشکەشکردنی هەموو ئیغرائاتێک گەڕایەوە نیشتیمان و باوەشی « بنیلوبی » خێزانی و « تیلیماخۆس »ی کوڕی و دەسەڵاتی پاشایەتی « ئیثاکا » دەداتە کوڕەکەی.

لێرەوە بەهای خۆشەویستی نیشتیمان بەوپێیەی بەهایەکی مرۆیی و پەروەردەییە بەدیاردەکەوێت ، (2700 ) ساڵە ئەم داستانە هەیە ، بەڵام پەیوەستە بەو مانایانەی کە جیاوازی سەردەمەکان هەر لە شمشێرەوە تا بۆمبی ئەتۆمی ناگۆڕێن ، ئۆدیسۆس-ی پاڵەوان سەرگەردان بوو وەک سزایەک بۆ ئەو تاوانانەی کە لەناو جەنگی تڕوادەدا کردی ، « نولان » ئۆدیسۆس-ی والێکردووە کە ببێتەی هاواتای پرسیارەکانی ڕۆژانە سەبارەت سەرکەوتن و نشوست ، دەربازبوون یان کەوتنەدەستی دادپەروەی گەردونی شاعێر ، هەروەها دەرهێنەر ڕێزی جیاوازی جا ڕەشپپێست یان سپی پێسی یان ڕەگەز گرتووە و، هەروەها ئەم فیلمە دەمانخاتە ناو ئەو پرسیارە ڕاستەوخۆیە دەربارەی مانای شەڕەفی مرۆیی و پەیوەندی سەرکردە بە سەربازەکانی و مەسئول بە هەوادارانی و سەرۆکی خێزان بە ماڵباتەکەی ، ئۆدیسۆس بەر لەوەی چێژوەرگرتن بێت لە سەیرکردنی ، بریتیە لە پەیامێکی پێچراو بە جوانی ، یەکێک لە پێشبینیەکانی فیلمەکە تەئکید لەوەدەکاتەوە کە پیاوانی دەریا هۆکارن بۆ داڕمانی شارستانی ، ئۆدیسۆس دوای گەڕانەوەی بۆ کن ژنەکەی ئەوەی بۆ خودی خۆی ئاشکرا دەبێت کە « ئەو » و پیاوەکانی ئەوانەن کە پیاوی دەریا بوون .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە