سیاسەت بینینی وەک ئەوە
نییە بە چاوی ڕون شتێک ببینی ، وەک ئەوە نییە دەست بدەی لە وزەی کارەباوە راتتەکێنێ
، وەک ئەوە نییە ئەستێرەو مانگ یان پەڵە هەورو خۆر بە ئاسمانەوە ببینیت ، سیاسەت بریتیە لە کۆمەڵێ شت ،بەسەریەکەوە دەبێت
بیانبینی ، دەنا پچڕ پچڕ نەک هەر نایبینی
بەڵکو لێشی تێناگەی ، ئیدی بەسەر لێشێواوی دەمێنیتەوە .
هەموو دەزانین کێشەی کورد و کوردستان یەک کێشەیە لە ئەزەڵدا ،
وەلی بە چوار دیدگای زۆر جیاواز دەکرێ لە
سیاسەتی بروانی ، رۆژئاڤای کوردستان بە قۆناغ ، قۆناغەکانی خەباتی بەوپەڕی جوانی و
لەخۆبوردەیی و هەستیاری و کچو کوڕە شەرڤانەکانی
و لێهاتویی تێپەراند ، هەر ئەو پارچەیە بوو لەم کوردستانە کە هیچ هەناسەیەکی نیشتمانی
و نەتەوەیی و مافی نەدەدا ، بە تەعریب و تەبعیس و لەکەماشەدانی خێڵەکان لەتوپەتیان
کردبوو ،تەنانەت مرۆڤی کورد بەشی زۆریان وەک عەرەبیش ناسنامەیان پێ نەدەدان ، گەلۆ
ئەو هەموو هەستە نەتەوەییە ئەو هەموو چالاکی و خەبات و چەلەنگیە ، ئەو هەموو شەری بێ ئامانە ، ئەو هەموو بەرخودان و بەرگریە
، ئەو هەموو یەکسانی و دیمۆکراتی و جوانیە شارستانیە لە کوێوە سەرچاوەی گرتبوو ؟
قۆناغی یەکەم ،
هەر دوای ڕودانی خۆپیشاندانەکانی
بە حساب بەهاری عەرەبی ، کوردەکانی رۆژئاڤا خۆیان کۆکردەوە ، وە دەبێت جوانترین مەدالیای شەرەفی کوردانە لەم کۆکردنەوەیەی کوردا ، بدرێت لە رۆحی خوالێخۆشبوو
باوکی شەهیدی قارەمان ، ساڵح موسلیم ، کە
چۆن کچان و کوڕانی گیانبازی کوردستانی لە رۆژئاڤا رێکخست ، چۆن ئەو سەرکردەیە لە بەرەکانی
پێشەوی جەنگ خۆی و خێزانی دەجەنگان و کورەکەی بەخشی بە نیشتمان ،
قۆناغی دوەم ،
دوای سەرکەوتنی کۆبانێ
و روخانی داعش و پاک کردنەوەی رێژەیەکی بەرچاوی خاکی سوریا بە رۆژئاڤاشەوە لەدەست
هەم ژیان کوژەکانی داعش هەم مرۆڤ کوژەکانی
رژێمی ئەسەد ، کەش و هەوایەکی باشتر بۆ رۆژئاڤا هاتە گۆڕێ ، لەو کەش و هەوایەدا پایەکانی نمونەی دەوڵەتێکی دیمۆکراسی و کە مرۆڤ لەسەر بنەمای هاوڵاتی بژی پێک هات ، حیزب
حیزب بێت ، حکومەت حکومەت ، لێرەوە دەوری خەبات گێرێکی وەک مەزڵوم عەبدی پرشنگی دا
قۆناغی سێەم ،
کاتێ هێشتا رژێمی ئەسەد بەپێوە بوو لەلایەن روسیاو ئێران و لە لاشەوە چین پشتیوانی دەکرا، هیوای روخاندنی دوور بوو ، بەڵام خۆ ناشکرێ
ئەو سەرزەمینە فراوانەی ئازاد کرابوو لە چنگی ژیانکوژەکانی داعش ، بێ هیچ دەسەڵاتێک
بمێنێتەوە ، لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ هەموو ئەو خێڵ و عەشرەتانەی ناوچەکان و کەسایەتی ئەو شارو شارۆچکەو گوندانە ، بەوپەڕی دیمۆکراسی و ڕاگۆڕینەوە ، پێکهاتن لەسەر
،دروستکردنی بەرەیەکی فراوان ، کە مافی هەموو لایەکی تێدا پارێزراو بێت لەلایەک ،
لەلایەکی تریشەوە هێزێک بێت بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە لە دژی داعش و غەیری داعش بە
رژێمی ئەسەدیشەوە ، بەرێز مەزڵوم عەبدی بە فەرماندەی یەکەمی ئەو هاوپەیمانیە
هەڵدەبژێرن، کەناوی لێ نرا ،هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ، بە عەرەبی قوات سوريا الديمقراطية . کە پێکهاتەیەکی فیعلی بوو بۆ ئەو سەردەمە کارو فەرمانی خۆی بە
چاكی پێکا .
قۆناغی چوارەم ،
دوای ئەوەی بە پلانی ئەمەریکاو ناتۆ
، کەسێکی کۆن تیرۆرستی ئیسلامی وەک ئەحمەد شەرع دروست کراو ، دەسەڵاتی پێدرا کە سەرکردایەتی ئەو هەڵگەرانەوەیە بکات کە بوە هۆی
ڕاوەدونانی بەشار ئەسەدو رژێمەکەی ، ئیدی
لەبەرچاومان بوو ، کۆی گشتی ژیان و سیستەم و پێکهاتە سیاسیەکان لە سوریا دەبێت بەشێوەیەک
لە شێوەکان گۆرانکاری بەسەردا بێت ، وەلی تا ڕادەی دوا قەترە وشینی زمانی لێکتێگەیشتن
و گفتوگۆ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بەسەر کردایەتی مەزڵوم عەبدی ، گەیشتە
ئەو ململانێ گەرم و سەختە کە بینرا تەواوی خاکی کوردستان لە کێشەی رۆژئاڤادا جما ،
تەواوی مرۆڤی کورد لە ناوکوردستان و دەرەوەی کوردستان زیاتر لە مانگێک بە پێوە
بوون ، هیمەتێکی وا پیشانی هەم داگیرکەرانی کوردستان بەتایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان
و درا کە دوژمنی مافی کوردە ، هەم جیهان و ئەمەریکا درا ،کە گەر وا بزانن ئێوە پشتیوانیەکانتان
ببڕن ئاشبەتاڵ ڕودەدات خەیاڵتان خاوە ، کوردستانی ئەمڕۆ کوردستانی ڕابوردوو نییە ،
لەسەر ئەم ئەساسە ، بە پێودانگی نەشیش بسوتێ نە کەباب ، بە ئیرادەی پۆڵاینی کوردی
هەرچوارپارچەو بە ورەی بەرزی شەرڤانان و سەرکردەکانی رۆژئاڤا ، زاڵ بون بەسەر ئەو
هەڵگەرانەوە بێ شەرەفیەی عەرەبەکان و خۆ کۆکرنەوەیان کە وەک کورد بێنە مەیدانی خەبات
. ئەمجارە داوای مافی کورد دەکرێت لەو پارچەیەی پێێ دەوترێ رۆژئاڤا
قۆناغی پێنجەم ،
دوای هێور بوونەوەی
بارودۆخەکە ، دوای ئەوەی بە خۆپیشاندان
کوردستان پیشانی دنیا درا ، بە مەمنونی هەم ئەمەریکا هەم دەسەڵاتە لەرزۆکەکەی شەرع هاتنە سەر خەتی گفتوگۆی ئاشکرا ، ئەوە چەند خولی
گفتوگۆ بەسەرکەوتویی لەبەرژەوەندی کورد تەواو دەبێت ، قۆناغ قۆناغ لە مافە بنەرەتی
و کوردستانی و خاک و سنور نزیک دەبینەوە ،
رۆژئاڤایەک لە خاڵی سفرەوە کە مافی پێدانی ناسنانەیان نەبوو ، ئێستە خۆیان ئەو خاکەی
لەئافاتی سەدان ساڵەی داگیرکاری ماوە بەرێوە
دەبەن ، نەک هەر ئەمەش ، بەشداری کاران لەو دیمشقەی کە بەزۆر کراوە بە عەرەب ، تەنانەت
پاشگری عەرەبیەش لە سوریا دەکرێتەوە ، کورد دەستی بۆ پەرزترین پلەو پۆستی تەواوی سوریا بڵند دەکات ، ئەمەیە بڵدێتی
،ئەمەیە مەردێتی ،ئەمەیە سیاسەت ، لە جەنگدا سیاسەت و لە سیاسەتدا جەنگ ، لە گفتوگۆدا ململانێ و لە ململانێدا گفتوگۆ ،
بژی رۆژئاڤا بژی کوردستان
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی