سی ئای ئەی لە مۆسکۆ

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز


کۆتایی مانگی ڕابوردوو، بەرپرسی یەکەمی دەزگای سیخوڕی ئەمریکی جۆن ڕاتکلیف بە فڕۆکەی تایبەت چوە شاری ڕیگا، پایتەیختی لاتیڤیا. لەوێ چوە فڕۆکەیەکی بێ ناسنامەوە، پاشان بەرەو مۆسکۆ فڕی. ئەوە یەکەمجار نیە سەرۆکی سی ئای ئەی دەچێت بۆ مۆسکۆ. پێشتر، لە ساڵی ٢٠٢١ ولیەم بوێرنس چوو بۆ لای پوتین هەتا پێی بڵێت کە نابێت هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا.
سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆکی سی ئای ئەوەی هەتا ئێسرا ڕون نیە بۆ چی بوە. ئایا بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕوسیایە کە نابێت هێرش بکاتە سەر ناتۆ، لەم دواییانەدا چەند ئاماژەیەک هەبون. بۆ نمونە ئەوەی لە نزیک فڕۆکەخانەی لایپزیگ لە ئەڵمانیا ڕویدا، کە ڕوسیا بە نیازە دەستوەردان بکاتە کاروباری ناوەوەی وڵاتانی ناتۆ.
ئایا داوای ئەمریکا ئەوە بوو کە ڕوسیا پشتیوانی ئێران نەکات؟ یان لە شەڕی ئۆکرانیادا دانوستان بکات؟ دەکرێت هەمویان بێت.
سەردانەکە تەنها هەشت کاتژمێری خایاندا.
بە گشتی لە ناوەندەکانی ڕۆژئاوا وەک ئاماژەی مەترسی دەبینرێت. بەو مانایە شتێک لە ئارادایە، ئەگینا سەرۆکی سی ئای ئەی ناچێت بۆ مۆسکۆ. هەرچەندە هەندێک لە ناوەند دەڵێن کە گوایە پەیوەندی ئینجلیجینسی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە ئارادایە بۆ خۆ پاراستن لە بەریەککەوتنی مەترسیدار.
دیار ەئەم لە زۆر کات و شوێنی تر ڕویداوە، بۆ نمونە لە سەردەمی ئەسەددا، ئاسمانی سوریا بە دەست ڕوسیاوە بوو، بەڵام فڕۆکەی ئەمریکی تیایدا دەفڕیی.
زۆر کەس قسەیان لە سەر سەفەرەکە کرد. بەڵام کەس نەیتوانیوە بە تەواوی بڵێت سەفەرەک چی بوو.
هەندێک دەڵێن سەفەرەکە نهێنی بوو، بەڵام بە هۆی باڵایی تەکنەلۆجیاوە، نەتوانرا نهێنییەکەی بپارێزرێت.
هەندێکی تر دەڵێن بەکارهێنانی فڕۆکەی سی ١٧ بۆ سەفەرەکە بە ئەنقەست بوە بۆ ئەوەی سەفەرەکە بە نهێنی نەمێنێتەوە. دەکرا فڕۆکەی بچوکتر بەکاربهێنرێت.
کاتێک کیسنجەر چوو بۆ پەکین لە حەفتاکان بە تاکسی لە ئیسلام ئابادەوە چوو بۆ فڕۆکەخانە وەک کەسێکی ئاسایی، کوڕی وەزیرێکی پاکستانی تەکسییەکەی لێدەخوڕی، بە نهێنی چوو بۆ پەکین. ئەمڕۆ ناتوانرێت ئەمە بکرێت.
جێگای باس کە سەرۆکی سی ئای ئەوەی پوتینی نەبینی.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی