عەبادی و كۆبیش: پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

عیراق

16/09/2018‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و یان كۆبیش، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوونەوەو جەختیان لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە حەیدەر عەبادی لەگەڵ یان كۆبیش، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەتەوە، هەردوولا جەختیان لە بایەخی پەلەكردن لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردووەتەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، پێویستە لە بابەتی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراق وادە دەستورییەكان لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی خزمەتتگوزارییەكان پەلەی تیا بكرێت، جگە لەوە پێكهێنانی حكومەت كاریگەریی دەبێت لەسەر دۆخی ئەمنی و ئاسایش لە عێراق.
ه.م