شارپرێس:
پیاوێك کە لە تاریکیدا چاویان لە ئاستی داخست و لە ڕوناکیدا کوشتیان
فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق پلانێكی وڵاته‌كه‌ی بۆ كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، ئه‌وكاته‌ی له‌هه‌ولێر بووه ئاشكرا ده‌كات..
ساڵی 2020 بەڕووداوێکی زۆر گرنگ دەستیپێکرد، کاتێک بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی کانوونی دووەم، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی دیکە لەیاوەرەکانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
جه‌نه‌ڕاڵ ماك كریستاڵ، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌وتارێكدا كه له گۆڤاری فۆرین پۆڵسی-ی ئه‌مریكی بڵاوبووه‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، "ڕۆژێكی ساڵی 2007 ئه‌وكاته‌ی من فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكابووم، چاودێری كاروانێكی ئۆتۆمبێلمان كرد كه له‌ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌بوو بۆ عێراق، له‌نێویه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس هه‌بوو، ئێمه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دا بوین كه یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سوله‌یمانی بپێكین، یان ڕێگه‌ی تێپه‌ڕبوونی پێبده‌ین".
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مریكییه له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ:"چه‌ندین پاڵنه‌ر هه‌بوون كه وایانده‌كرد من بڕیاری له‌ناوبردنی سوله‌یمانی بده‌م، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و به‌رپرس بوو له زۆرێك له‌و بۆمبه چێندراوانه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی ده‌كرده قوربانیی" جه‌نه‌ڕاڵ كریستاڵ باس له‌وه‌ده‌كات، ترس له لێكه‌وته‌كانی پاش كوشتنی سوله‌یمانی به‌تایبه‌ت لێكه‌وته‌ی سیاسی، وایكرد ئه‌و ته‌نیا چاودێری كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای قودسی پاسداران بكات، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێر ئۆتۆمبێله‌كان له‌نێو تاریكی شه‌ودا ون بوون.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مریكا پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بووه، ئه‌و فه‌رمانده ئێرانیه له‌پشت په‌رده‌ی شانۆ سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانه‌وه جموجوڵی خۆی بۆ پڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق ئه‌نجامداوه، هێشتا وه‌ك ئێستا ناوی قاسم سوله‌یمانی بۆ جیهان ئاشنا نه‌بووه.
له‌دیدی ماك كریستاڵه‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی كه له‌شه‌ڕی عێراق-ئێرانه‌وه كاروانی سه‌ربازیی خۆی ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر به‌ته‌نها وه‌ك سه‌ربازێك نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سوله‌یمانی په‌ره به‌تواناكانی بۆ كێشانی نه‌خشه‌ی ستراتیژی په‌ره پێده‌دات.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكیه باس له‌وه ده‌كات، له‌ئه‌مریكا هه‌رگیز وه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه ڕێگه نادرێت به‌رپرسێك به‌تایبه‌ت سه‌ربازیی، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر،یاخود ده‌یه‌یه‌ك زیاتر له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی تیایدا ماوه‌ته‌وه‌و شوێنپه‌نجه‌ی خۆی به‌سیاسه‌ت‌و لایه‌نی سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌وه جێهێشتووه.
ماك كریستاڵ نایشارێته‌وه كه ئه‌و ئیره‌یی به قاسم سوله‌یمانی بردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی له بڕیارداندا فه‌رمانده ئێرانیه‌كه هه‌یبووه، چونكه پێی وایه له‌دیاریكردنی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قاسم سوله‌یمانی بێڕۆڵ نابێت.