شارپرێس:
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ھێرشەکەی سەر کۆرۆمۆر دەخاتە ئەستۆی ئێران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، درۆنی ئێرانی ئەنجامیدا"، ده‌شڵێت:"ھێرشی ئەمجارەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەواو جیاوازە لەجارەکانی تر‌و دەبێت بەھەند وەربگیرێت".
عەبدوڵای کوێخا موباره لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى:"ھێرشی ئەمجارەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەواو جیاوازە لەجارەکانی تر‌و دەبێت بەھەند وەربگیرێت".
باسى له‌وه‌شكردوه، "پێشتر لەلایەن کەسایەتی‌و بەرپرسانی ئاسایی ناوخۆی خۆمان‌و حەشدی شەعبی لەسنوری دوز، بەگولە ڕاجیمە ھێرشدەکرا، ئەگەر پشک‌و سەرانەیان پێنەدرایە، بەڵام ئەمجارە وەکو لەڤیدیۆکەشدا بەڕونی دیارە، ھێرشەکە بەدرۆنی خۆکوژیە، ئەو درۆنەش لای کەسانی ئاسای نییەو بۆ بەرژەوەندی شەخس بەکار نایات‌و ئامانجەکە زۆر لەوە گەورەترو مەترسیدارترە".
به‌وته‌ى عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك، "ھێرش بەدرۆنی خۆکوژی کە چەکێکی وێرانکەری وڵاتی ئێرانەو لەمکاتەدا کە ھەوڵی بەستنەوەی بۆڕی گازی سروشتی ھەرێم لەگەڵ تورکیا‌و ئەوروپا دەدرێتو باس لەڕێککەوتنی تورکیا‌و عێراق‌و ئەمریکا دەکرێت بۆ دروستکردنی هێڵى ترانزێتی عەمودی گەشە لەبەسرە بۆ تورکیا‌و لاوازبونی ھەژمونی ئێران لەعێراقدا بەھۆی ئەو پرۆژە ستراتیژیانەوە، ڕوونە کە چی دەگوزەرێت، بۆیە ئەم بابەتە ھەروا ئاسان نییەو ڕەنگە حکومەتی ھەرێمو عێراقیش نەتوانن پێش بەو مەترسیانە بگرن ئەگەر ئەمریکا ھاوکار نەبێت".
په‌یامه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك له‌كاتێكدایه، کاتژمێر نزیكه‌ى حه‌وتى شه‌وى ڕابردوو به‌درۆی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرو زانیارییه فه‌رمیه‌كانیش ده‌ڵێن، چوار كرێكارى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نى گیانیان له‌ده‌ستداو به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش له‌هه‌رێم بۆ 1600 مێگاوات كه‌میكردوه.