شارپرێس:
یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر جوڵه‌پێكردنى هێزه‌كانى سوپاى عێراق بۆ ناو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نامانه‌وێت زیاتر دۆخه‌كه تێكبده‌ین، ئه‌گه‌رنا جوڵه پێكردنى هێز قبوڵناكه‌ین"، سه‌رۆكى (هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه) ده‌ڵێت:"مه‌كته‌بى سیاسیمان تیمى پارێزه‌رانى ڕاسپاردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خروقاته‌كان‌و دواتر تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر سوپا".
ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه‌ین ئێستا ده‌بینین سوپا هێزى هێناوه‌ته ناو گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزى شارى كه‌ركوك‌و داواى چونه ده‌ره‌وه‌ى دانیشتوانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن به‌بیانوى ئه‌وه‌ى گوایه زه‌ویه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه موڵكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقن".
وتیشى:"مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، تیمى پارێزه‌رانى ڕاسپاردوه بۆ كۆكركردنه‌وه‌ى خروقاته‌كان‌و دواتر تۆماركردنى سكاڵا، ساڵى 2019 ته‌نها 24 كاتژمێر دانرابوو بۆ چۆڵكردنى گه‌ڕه‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌وكات پوچه‌ڵمان كرده‌وه، ئه‌وكارانه‌شى ئێستا سوپا له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌یكات نایاساییه‌و ترس‌و تۆقاندنه له‌كه‌ركوك، ئه‌وه كارى سوپا نییه بچێته سه‌ر گه‌ڕه‌كێك، دادگا هه‌یه‌و هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركوك هه‌یه".
به‌وته‌ى ڕێبوار ته‌ها، "سوپا به‌گوێره‌ى ده‌ستور كارى دیاریكراوه، كارى ئه‌و هێزه نییه بچێته سه‌ر گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركوك‌و خه‌ڵكى بتۆقێنێت، ساڵى 2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى دروستكردوه بۆ به‌دواداچونى ئه‌و زه‌ویانه‌ى موڵكى سوپاى عێراقن، كه ژماره‌یه‌ك ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ش ئه‌ندامن تێیدا، ده‌ركه‌وتوه ئه‌م گه‌ڕه‌كه ناوى تێدانییه، پێمان خۆشه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى به‌ناوى سوپاوه هاتون ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن‌و ئه‌م به‌ڵگانه ببینن، بزانن ناوى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز هاتوه؟ ده‌ره‌نجامى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كه پێكهێنرا، ناوى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزیان نه‌بردوه له‌شارى كه‌ركوك كه زه‌ویه‌كانى موڵكى سوپا بن".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ڕێبوار ته‌ها وتى:"زه‌ویه‌كانى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز ئیفراز نه‌كراوه، كاتى خۆى چۆن خانوى له‌سه‌ر دروستكراوه، ئه‌وه ڕ‌ژێمى له‌ناوچوى به‌عس ده‌زانێت، به‌ڵام زه‌ویه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا موڵكى وه‌زاره‌تى دارایی‌و شاره‌وانى‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیكه‌یه، واته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه‌وه نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى لێره ده‌گوزه‌رێت میزاجه، سوپا چاوى له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ك به‌ناوى یه‌كێتیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى كرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێمان باشه ته‌داخوڵ نه‌كه‌ن له‌كێشه‌ى زه‌وی‌و زارداو سوپا بكشێنه‌وه، ده‌توانین ڕێوشوێنى دیكه‌ش بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام لامان گرنگه ئه‌منیه‌تى كه‌ركوك بپارێزین، لامان گرنگه سه‌قامگیریى كه‌ركوك بپارێزین، ئه‌وه‌شى ڕویداوه چاوه‌ڕێده‌كه‌ین به‌خۆیان بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه".