شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى لهلایهن ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیهوه ئاشكراكراوه، لە10 ساڵی ڕابردودا، زیاتر لە 63 هەزار کەس بەهۆی کۆچەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتی 10 ساڵەی خۆیدا ئاشکرایكردوه، لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2023، زیاتر لە 63 هەزار کەس لەڕێگهکانی کۆچکردندا لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بونو لەو ژمارەیەش زیاتر لە 28 هەزار کەس لەوانە ئەو کۆچبەرانەن کە لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کۆچیان کردوە.
لهوبارهیهوه خۆرخی گالیندۆ وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی وتویهتى:"لە60%ی گیانلەدەستدانهكان بەهۆی خنکانهوه بوە".
خۆرخی گالیندۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "ساڵی 2023 کوشندەترین ساڵ بوو بۆ کۆچبەران، چونكه تەنها لەوساڵەدا 8500 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ هەزارو 700 کەس بەهۆی خنکانەوە بوه، هەروەها ئاماری کۆچکردن لەوساڵەدا بەڕێژەی 20% لەساڵى 2022 زیادیكردوه، ئەو ئامارانە مەترسیدارن بەوپێیەی هێشتا کەسانێک ئامادەن ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە بۆ دۆزینەوەی ژیانێکی گونجاوتر".
ههروهك لهڕاپۆرتى ڕێكخراوهكهدا باس لهوهشكراوه، یەک لەسەر سێی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی تۆمارکراون، ئاراستەی کۆچکردنیان لەو وڵاتانەوە دەستپێدەکات کە ململانێی سەربازیی یان دۆخی ژیانکردنیان سەختبوە لەوانە ئەفغانستان، بۆرما، سوریاو ئەسیوبیا.