وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

جیهان

18/04/2024‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرکەوە  هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی.

 حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش گوتی، "وەڵامدانەوەیەکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەمان بۆ هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەبێت." 
 
وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، بەرگریی رەوای کۆماری ئیسلامی کۆتایی هاتووەو ئێمە لەگەڵ پەرەسەندنی نوێ نین. 

عەبدوڵاهیان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هەنگاوێک لەلایەن ئیسرائیلەوە وەڵامێکی بەهێز و پەشیمانکەرەوەیان بۆی دەبێت. ئەمە بڕیارێکی نەگۆڕی ئێرانە.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت: "زۆر ددانمان بەخۆماندا گرت، بەڵام هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە سوریا ئەوە ناچاری بوو."