سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق ساڵانە بە بڕی چوار ملیار دۆلار غاز هاوردە دەکات و زیاتر لە هەزار و 300 ملیۆن پێی چوارگۆشە دەسووتێنێت.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی بواری وزە گوتی، عێراق ساڵانە بە بڕی چوار ملیار دۆلار غاز هاوردە دەکات و زیاتر لە هەزار و 300 ملیۆن پێی چوارگۆشە دەسووتێنێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی بەسەر ژینگەوە هەبووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، عێراق بایەخێكی گەورەی لە بواری وزە؛ لەسەر ئاستی هەناردە و یەدەگدا هەیە و، دەمانەوێت، لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆتایی بە سووتاندنی غاز بهێنین.