ئەمەریكا بۆ یەكەمجار جۆرێكی نوێی مووشەكی لە دژی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەكارهێنا

جیهان

19/04/2024‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه



گۆڤاری "The Intercept"ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ئەمەریكا، بۆ یەكەمجار لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا مووشەكی دژە بالیستیكی SM-3ی خۆی بەكارهێناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

ئەو مووشەكە بۆ یەكەمجار لە ئۆپەراسیۆنی شەڕدا بەكارهێنرا، لەكاتی ڕێگریكردن لە مووشەكی بالیستی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

هێزی دەریایی ئەمەریكا دەڵێت،  لە نێوان 4 بۆ 7 مووشەكی SM-3، لە دوو كەشتی تێكشكێنەری ئەمەریكی "Arlie Burke" و "USS Carney" لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەوە كراون.

ئەم مووشەكە دەتوانێت مووشەكی بالیستیكی مەودای كورت و مامناوەند بەئامانج بگرێت، ئەمە جگە لە توانای بە ئامانجگرتنی ئەو مانگە دەستكردانەی كە هەڵكەوتوون لە نزیك خولگەی زەوی. مووشەكەكە لە ساڵی ٢٠١٤ كەوتە خزمەتەوە‌و درێژییەكەی ٦.٥٥ مەتر دەبێت.