وەزارەتی پەروەردە لەبارەی فریودانی خوێندکارانەوە هۆشداری دەدات

کوردستان

20/04/2024‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەندێك کاری هاندێک پەیجی سۆشیال میدیا ڕێوشوێن دهگرێتەبەر.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەڕێگەی چەند پەیج و ئەكاونتێك قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هەماهەنگی دەكرێت بۆ بۆ رووبەروبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، دەشڵێت "لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و تاقیكردنەوە گشتییەكان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ رووبەڕووكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن".