شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگهیاند، دهرگای وهرگرتنی تانهكان داخراوهو لەم هەفتەیەدا دەستدەكرێت بەئامادەكردنی وەڵامهكان بۆ ئەو تانانەو ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ بڕیاردان لهسهری.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندوه، "بهگوێرهى یاسای كۆمسیۆن ژمارە 31ی ساڵی 2019، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان حەوت ڕۆژی دەوامی لەبەردەستدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامەكان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لەسەر ئەو تانانە بدات".
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەسەڵاتی دادوەری لەبەرامبەردا 10 ڕۆژی كاركردنی هەیە بۆ بڕیاردانو یەكلاییكردنەوەی تانەكان.
وتهبێژی كۆمسیۆن ڕاشیگهیاند، "ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری ئەم تانانە لهماوهی دیاریكراو یەكلایی بكاتەوە، ئەوا دادگای باڵا ئەنجامی كۆتایی تانهكان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مهبهستی پەسەندكردنی".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی تانە پێشكەشكراوەكان 872 تانە بوه كه ئاراستهی كۆمسیۆن كراوه.