بۆ یەکەمینجار لایەنە سونییەکان ئەنجومەنێکی سیاسییان پێکهێنا

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەک لە حزبەکانی تەقەدوم، عەزم، سیادە، حەسم و جەماهیر ئەنجومەنێکی سیاسییان پێکهێنا و دەڵێن، ئەو ئەنجومەنە بۆ یەکهەڵوێستی لایەنە سونییەکانە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا.


ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەکان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەسەر دەستپێشخەری خەمیس جەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و لەپێناو هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییەکان و هەستکردن بە گەورەیی ئاڵنگارییەکان، حزبە سونییە براوەکانی هەڵبژاردن لەبەغدا کۆبونەوە و پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکهەڵوێستی و کارکردنی هاوبەش لەپێناو پاراستنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافە دەستورییەکان.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لایەنە بەشداربوەکان رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی، کە وەک چەترێک دەبێت بۆ ئەو لایەنانە.