ئێران هەوڵی کوشتنی عەلی خامنەیی ئاشکرادەکات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرایكرد، ڕێبەری باڵا، کۆڵەکەی سەرەکییە، هەر بۆیە دوژمنان هەوڵ دەدەن بیکەنە ئامانج و هەڵسوکەوتێک ئەنجام بدەن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەم تەوەرەی یەکڕیزییە.


ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لەسەر زاری ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندوە،" ڕێبەری باڵا، کۆڵەکەی سەرەکییە، هەر بۆیە دوژمنان هەوڵ دەدەن بیکەنە ئامانج و هەڵسوکەوتێک ئەنجام بدەن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەم تەوەرەی یەکڕیزییە".

ئەوەشدەخاتەڕوو، چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل هەڕەشەی تیرۆرکردنی خامنەییان کردوە".