شارپرێس:
پێگەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردوە، كە سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین بخاته لیستی تیرۆره‌وه‌و وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیناسێنێت.
پێگەی (Just The News) له‌ڕاپۆرتێكدا له‌زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت،"زۆر به‌هێزه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئێستا به‌ڵگه‌كانی كۆتایی ئاماده ده‌كرێن".
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ( Just The News) ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئیخوان و زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌ناو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بڵاوكرده‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساس ئیخوانه‌كان و ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م‌ریكی-ئیسلامی خسته لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ڕێكخراوه تاوانكارییه‌كان.