شارپرێس:
حزبوڵای لوبنانی هەواڵی
کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبائی فەرماندەی دیاری ئەو گروپە چەکدارییەی پشتڕاستکردەوە.
حزبوڵای لوبنانی لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت، لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی حرێک کە باشوری لوبنان، هەیسەم
عەلی تەباتەبائی، فەرماندەی دیاری حزبوڵا کوژرا.
ئەوەشیخستەڕوو،"
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و ڕێگەیەکی پڕ لە گیانفیدایی و راستگۆیی و دڵسۆزی، ئەو
فەرماندە گەورەیە چوە لای برا شەهیدەکانی بۆ ئەوەی چاویان بە خودای گەورە بکەوێت ".