شارپرێس:
ئێواره‌ی دوێنێ هێزێكی ئه‌منیی یه‌كێتیی له‌سنوری گه‌رمیان ڕۆژنامه‌نوسی میدیایه‌كی پارتی-یان ده‌ستگیركرد، كه‌سوكاره‌كه‌شی ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌ئێواره‌ی دوێنێوه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی چاره‌نوسیه‌وه نه‌بوه، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی شارپرێس له‌كه‌سوكاره‌كه‌یی‌و هه‌روه‌ها له‌لقی گه‌رمیانی پارتیه‌وه پێیدراوه، له‌كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی دوێنێوه هێزێكی ئه‌منیی له‌سنوری گه‌رمیان، کاروان کەلاریی کادیری پارتی‌و هاوكات ڕۆژنامه‌نوسی میدیایه‌كی فه‌رمی ئه‌و حزبه‌یان له‌سنوری گه‌رمیان ده‌ستگیركردوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌شارپرێس-یان وت، "ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی پێشوه‌خته بوه‌و تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆش هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی چاره‌نوسییه‌وه نه‌بوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "هیچ هۆكارێك شكنابه‌ین بۆ ده‌ستگیركردنی، جگه له‌په‌یامه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌مان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه هه‌وڵیداوه كه‌موكوڕیه‌كانی سنوره‌كه له‌ڕێگه‌ی په‌یامه‌كانیه‌وه ئاشكرابكات".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی لقی گه‌رمیانی پارتی داوایكرد، "ئه‌و كادیر‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌مان ئازادبكرێت، چونكه هیچ تاوانێكی نه‌كردوه‌و هیچ تاوانێكیشی له‌سه‌ر نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕێبوار مستەفا بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەلار وتویه‌تی، "کاروان کەلاریی لەدوێنێ سێشەمەوه ده‌ستگیركراوه، بۆیه داوا لەدامودەزگای ئەمنی شاره‌كه دەکەین هه‌رچی زوترە هەستن بەکاری خۆیان".
کاروان کەلاریی، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانەو ڕۆژنامه‌نوسی میدیایه‌كی فه‌رمی ئەو حزبەیە لەگەرمیان.
