شارپرێس:
هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەبای حکومەتی
هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لەسنوری
چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.
هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لە
ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێن،" ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی
بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە
سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای
داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕوداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.