ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ سعودیە کرد

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا بۆ فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بەسعودیە بەبەهای یەک ملیار دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند،  ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ئامێری یەدەگی هێلیکۆپتەری سەربازی و هەروەها مەشق و پێداویستییە پەیوەندیدارەکان بە سعودیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دوو بەیاننامەدا ڕونی کردەوە کە ئەو دوو گرێبەستە بریتین لە داواکاری پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاری ڕاهێنانی فڕین بۆ هێلیۆپتەرەکانی سوپای شاهانەی سعودیە.
ئ.ح