دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئاگاداری ئەو هێرشەم کە کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر.
دۆناڵد ترەمپ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گوێم لێبووە [لە هێرشەکە]، ئەوەی راستی بێت، خەریکە ئێستا شتی زیاترم گوێ لێدەبێ. لە خاڵە لەپێشینەکانم نەبوو، خەڵک کوژراون. من دەڵێم، عێراق بەگوێرەی ئێمە زۆر جیاوازترە ئێستا، وەک لەوەی پێشتر کە بەشێک بوون لە ئێمە کە ئێمە توانای ئەتۆمیی ئێرانمان لەناوبرد.
لەبارەی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە هەرێمی کوردستان ترەمپ وتی، سەیر دەکەین بزانین چی دەبێت.
هاوکات لەبارەی سودانیەوە وتی، عێراق ئێستا بووەتە شوێنێکی زۆر هاوڕێیانەتر، ئەوان قسەمان لەگەڵ دەکەن، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نزیکەی 78 وڵاتی دیکە منیان بۆ خەڵات نۆبڵ بەربژێر کرد. تاکە کەس کە لەلایەن ئەوەوە بەربژێر کرا، 100 وڵات بوو