شارپرێس:ٚ
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری کردن لە وتووێژ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە "ئاژاوەگێڕ" ناوی بردووە، بێ سودە و هاوکات دووپاتی کردەوە کە ناڕەزایەتی دەربڕین مافێکی ڕەوایە و داوای لە بەرپرسان کرد کە لەگەڵ خۆپیشاندەران بەشداری وتووێژ بکەن.
خامنەیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وتارێکدا باسی لە سروشت و هۆکارەکانی ناڕەزایەتییەکان کرد وتی، داواکارییە ئابورییەکان ڕەوان، بەڵام هەوڵی "ئاژاوەگێڕی" و ئیستغلالکردنی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن "دوژمن"ەوە، هەیه.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا خامنەیی بەرزبوونەوە و ناسەقامگیریی نرخی دراوی بیانی بە "ناسروشتی" زانی و دەشڵێت "دوژمن هۆکاری ئەم دۆخەیه".