شارپرێس:
لەدرێژەی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ هەوڵاتیانی شارۆچکەی مەلەکشاهی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکان پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویداوەو هێرشکراوەتەسەر خەڵک.
بەوتەی سەرچاوەکان، تا ئێستا لە مەلەکشاهی ٩ گەنجی کورد شەهید بوون و ٤ کەس لە هێزە ئەمنیەکان کوژراون.
هاوکات بریندارێکی زۆر هەیەو لەبڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا دەکرێ خەڵک بچنە نەخۆشخانە بۆ بەخشینی خوێن.
چەند ڕۆژێکە خۆپێشاندانی فراوان لەسنووری لوڕستان و کرماشان و ئیلام ئەنجامدەدرێن و هێزه ئەمنییەکان بەتوندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە.